به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌کان به ئارانیوزیان ڕاگه‌یاند: داعش ڕۆژی ڕابردوو به که‌ڵک وه‌رگرتن له خۆمپاره و چه‌کی قورس هێرشێکی قورسی دژ به هێزه‌کانی YPG له شارۆچکه‌ی عه‌زاوی له باشووری پارێزگای حه‌سه‌که‌ی سووریا ئه‌نجام دا که به‌و بۆنه‌وه 4 که‌س له هێزه کوردییه‌کان گیانی خۆیانیان له‌ده‌ستدا و7 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
وته‌بێژێکی YPG ڕایگەیاند : هێزه کوردییه‌کان به گولـله‌بارانی مۆڵگه‌کانی داعش له نزیکی شارۆچکه‌ی مه‌رقه‌ده له باشووری حه‌سه‌که وه‌ڵامی هێرشه‌که‌ی داعشیان دایه‌وه.
ئه‌م پێکدادانه سێ کاتژمێر درێژه‌ی ببوو و زیاتر له 10 که‌س له چه‌کدارانی داعش له‌م شه‌ڕه‌دا کوژران.
ئه‌م به‌رپرسه سه‌ربازییه کورده جه‌ختی کرد: به دوای ئاگری قورسی هێزه‌کانی YPG چه‌کدارانی داعش نیوه‌شه‌وی ڕابردوو ناچار به پاشه‌کشێ بوون و به‌ره‌و مۆڵگه‌کانی خۆیان له شارۆچکه‌ی مه‌رقه‌ده گه‌ڕانه‌وه.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٤٢
News ID: 783115
له پێکدادانی نێوان یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی داعش له باشووری پارێزگای حه‌سه‌که‌ی سووریا، 4 که‌س له هێزه کوردییه‌کان گیانی خۆیانیان له‌ده‌ستدا.